ئەحمەد سەحاف: لە ئەنجامی ڕووداوەکانی سودان هاووڵاتییەکی عێراقی کوژرا

ناوخۆ
  • 23-04-2023, 17:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی عێراقی لە ئەنجامی ڕووداوەکانی سودان ڕاگەیاند.
     "سەحاف " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە، "هاووڵاتییەکی عێراقی لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەی لە سودان ڕوویداوە گیانی لەدەستداوە . 
     شایانی وەبیرهێناژەوەیە پێشتر " ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، گواستنەوە 14 هاووڵاتی عێراقی لە خەرتومەوە بۆ ناوچەی بورتسودان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵەکان بەردەوامن گواستنەوەی ئەو ژمارانەی کە ماون.
     هاوکات وەزارەتی دەرەوە دوو ژمارەی بۆ پێکهاتەی عێراقی لە سودان ئاشکرا کرد، بەم ژمارانەی خوارەوە:

    00249905405402   

     واتس ئاپ /002647730550870