وەزارەتی کشتوکاڵ : عێراق 600 هەزار تۆن خورمای رەوانەی بازارەکانی ئاسیا کردوە

ناوخۆ
  • 23-04-2023, 17:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند کە عێراق ٦٠٠ هەزار تۆن خورمای هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا کردووە، هەروەک تەماتە و بەرهەمەکانی تر لەسەر رووبەری ٢٧ ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنرێت. 
     "محەمەد خەزاعی" وتەبێژی فەرمی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئێمە ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ نرخی بەرهەمەکان دەکەین، کە خۆی لە بەربوومی وەرز و مانگ دەبینیتەوە لە ساڵدا کە خواست لەسەر کاڵایەکی دیاریکراو زیاد دەکات. 
    ووتیشی"بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە ساڵنامەی کشتوکاڵی بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پاراستنی بەکاربەران دایناوە،زیادەیەک لە بەرهەمە تەماتە و عەلوەییەکاندا هەیە،هەروەک لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورمامان هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا کردوە . 
    ڕاشێگەیاند"سەوزە و بەرهەمی عێراقی بەگشتی لە بازاڕەکانی کەنداودا خواستیان لەسەرە .
     سەبارەت بە چاندنی گەنم "محەمەد خەزاعی" جەختی لەوە کردەوە کە "گەنم یەکێکە لە بەرهەمە ستراتیژییە گرنگەکان بۆ هەموو وڵاتێک، بەو پێیەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بووە هۆی پەسەندکردنی پلانێکی کشتوکاڵی لەسەر بنەمای فراوانکردنی چاندنی زەوییە بیابانە فراوانەکان،کە بەندە بە عەمبارکردنی ئاو لە عێراق. 
     هەروەک پلانی هاوینە پەیوەستە بە چاندنی برنج و گەنمەشامی زەرد و سەوزەواتەوە، بەو پێیەی ئێمە پشت بە ئامادەکردنی ئەو پلانانە دەبەستین بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو.
    ئەوەشی خستەروو" کە ناوچە کشتوکاڵیەکان لە باکوری عێراقەوە تا باشوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بە ٢٧ ملیۆن دۆنم مەزەندە دەکرێت، کە تیایدا چاندن جیاوازی هەیە لە نێوان زەوییە کشتوکاڵییەکان و چاندن لە بیابان یان بیابانەکان یان زەوییە کشتوکاڵییەکان کە لە ڕووبارەکانەوە نزیکن.