لەبارەی سووتانی دوو پاسی گواستنەوەی حاجیانی عێراقی وەزارەتی دەرەوە ڕوونکردنەوە دەدات

ناوخۆ
  • 23-04-2023, 16:58
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمڕۆ یەك شەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی سووتاندنی دوو پاسی گواستنەوەی حاجیانی عێراقی بڵاوکردەوە.
    "ئەحمەد سەحاف"وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" بە گرنگی یەکی زۆرەوە بەدواداچوونمان بۆ ڕووداوی سوتانی دوو پاسی گواستنەوەی حاجیانی عێراقی کرد ،کە هیچ حاجییەک لەو پاسانەدا نەبوونە کە سوتاون.
    راشیگەیاند"کە لە ئەنجامی بەدواداچون دەرکەوتوە کە ڕووداوەکە بەهۆی دزەکردنی سووتەمەنیەوە بوو لە لە تانکی پاسەکان .
    "سەحاف "سەلامەتی ئەو حاجیانە دووپات دەکاتەوە کە ویستویانە بەم دوو پاسە بگەڕێنەوە عێراق.
    روونیشیکردەوە "کە کونسوڵخانەی کۆماری عێراق لە جددە چاودێری هەموو ڕێکارێکی پێویست دەکات لەبارەی رووداوەکە.