بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە، دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند" کە هێڵەکانی گەرمی بۆ سکاڵا و ڕاپۆرتی هاوڵاتیان لەبارەی کەیسەکانی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی بە هەموو شێوەکانیەوە،لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا کارا دەبێت، کە لە سێشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات.
دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا"داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە هاوکار بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەکانییەوە، هەر لە بەرتیلدان و داگیرکاری و بەهەدەردانی پارەی گشتی وڵات و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکان و پێشێلکردنی ئەرک و کارەکەی و گەندەڵی تر، ئەویش بە پەیوەندیکردن بە بەشی سکاڵا و لێکۆڵینەوەکان ، لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە پارێزگاکان، بە ژمارەی مۆبایلی (07718888854)، یاخواد بۆ ئیمێڵی (
[email protected])کە بەردەوام کارایە .
سەبارەت بە حاڵەتەکانی گەندەڵی لە پارە و دەستکەوتنی قازانجی نایاسایی و خراپ بەکارهێنانی پێگە و کارەکەی دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (07800701653) ، یاخود لە رێگای ئیمێلی (mailto:
[email protected]) ڕاپۆرت لەبارەی گەندەڵی پارە و قازانجی نایاسایی بنێرن .
دەستەی دەستپاکی ستایشی "هاوکاری هاوڵاتیان دەکات لە ناردنی ڕاپۆرت، کە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی یاساو لێکۆڵینەوە لەگەنەدەڵی و دەستکەوتی نایاسایی.
ئاشکراشیکردوە کە دەستەی دەستپاکی لە مانگی ئازاردا 223 هەڵمەتی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی ئەنجامداوە ، کە لەنێویاندا 134 تۆمەتبار دەستگیرکراون.