بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی تەواوبوونی دۆسیەكەی بۆ دانانی هەڵگرانی پلە باڵا و یەكەمەكانی پشتڕاستكردەوە، هاوكات نزیكەی 30 هەزار پلە و وادەی دەستپێكردنیان ڕوونكردەوە.
وتەبێژی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵی ئیبتیهال غزی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : ئەنجومەنەكە كار لەسەر نوێكردنەوەی داتاكانی هەڵگرانی پلە باڵا و یەكەمەكان دەكات، و دوای تەواوكردنی داتایەكانیش ژمارەی نمرەكان و ناوی هاوتاكان ڕادەگەیەنرێت.
ڕوونیشیكردەوە : ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری چاوەڕوانی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ دابەشكردنی 30 هەزار پلە دوای ئەوە دەستپێشخەری دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی خزمەتگوزاری دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و یەكەمی تەواوكردووە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی زۆرێك لە زانكۆكان (كۆد) یان بۆ دەرچووان نەناردووە.