دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە دۆسیەی هەڕەشە وبێزاركردن لە بەغدا

ئەمنی
  • 23-04-2023, 12:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی تاوانەكانی بەغدا دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە دۆسیەیەكی هەرەشە وبێزاركردن لە بەغدا ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە : مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی تاوانی بەغدا توانیویان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن، كە كچێكیان بێزار كردووە و هەڕەشەی لێكردووە تۆماری دەنگی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكاتەوە ئەگەر بڕە پارەیەك بە بڕی (100) هەزار دۆلاری ئەمریكی نەدەن، ئاماژە بەوە دەكات كە دەستگیركردنەكە دوای ئەوە بووە كە سكاڵاكار داوای هاوكاری لە مەفرەزەكانی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی مەنسوور كردووە سەبارەت بە بێزاركردن و هەرەشە لەلایەن كەسێكەوە و بە بڵاوكردنەوەی دەنگی تۆمارەكانی ئەو مەگەر بڕە پارەیەكی پێ نەدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : گرووپێكی كار بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە پێكهێنرا، هەروەها پەیوەندی بە تۆمەتبارەوە كرا و دەستگیركرا، لەگەڵ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بە ئاشكرا كردن و دانی بەوەدا نا كە كاری بێزاركەری و هەڕەشەی لە كچەكە كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو تۆمەتبار بە دانپێدانانی سەرەتایی و دادوەری لێدوانەكانی خۆی نووسیوە، دادوەری لێكۆڵینەوەش بڕیاریدا بە پێی بڕگەكانی مادەی 430ی یاسای سزادان دەستگیری بكات بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.