بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەندی باران كە لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكە دەبێت لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند كە لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكە دەبێت،لە باشوور كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بەتایبەت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی كە لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكە دەبێت .سەبارەت بە پلەكانی گەرما، لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێت، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، بەڵام لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆیدا چەند پلەیەك كەم دادەبەزێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، سەبارەت بە پلەكانی گەرما لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو، هەروەها بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەك دادەبەزن لە بەشی باشووری وڵاتدا.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەشوهەوای چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاوا و لە شەودا هەورەبروسكە لە هەندێك كاتدا دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ مامناوەند وبارانێك كە لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكە دەبێت لە ناوچەكانی باشوور كەش و هەوای نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور، و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات.