ئەحمەد سەحاف هەواڵی گواستنەوەی 14 عێراقی لە خەرتومەوە بۆ بۆرتسودان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 23-04-2023, 11:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف چۆڵكردنی 14 هاووڵاتی عێراقی لە خەرتومەوە بۆ بۆرتسودان ڕاگەیاند.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : 14 عێراقی لە خەرتومەوە گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكی سەلامەت لە ناوچەی بۆرتسودان لەسەر داوای ئەوان، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە بە بەدواداچوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەنجامدراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئێمە بەردەوامین لە هەوڵە فرەلایەنەكانمان بۆ چۆڵكردنی ئەو ژمارانەی كە ماونەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بە وەڵامدانەوەی نیشتمانی كاردەكەین و بە درێژایی كاتژمێر هەماهەنگی لەگەڵ خەڵكی هاوڵاتی و جالیەی بەشەرەفی عێراقی لە خەرتوم دەكەین.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی گەرم تەرخانكراوە بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەكان و وەڵامدانەوەی بانگەوازەكانی هاوڵاتیان، سەرەڕای دۆخی سەختی لەوێ.