بەغداد _INA
سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لەژمارەیەک لەخاوەن پیشە و بەرپرسان و سەرۆک هۆزەکان و ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیان کرد
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە،بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پێشوازی لەژمارەیەک لەخاوەن پیشە و وەزیر و پارێزگار و ڕاوێژکاران و سەرۆک هۆزەکان و ژمارەیەکی زۆر لەهاووڵاتیان کرد.
بەڕێزیان پیرۆزبایی ئاراستەی ئامادەبووانی کرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە و داوایی لەخوای گەورەی کرد ئەم جەژنە بەخێر و ئارامی و خۆشگوزەرانی وپێشکەوتن بەسەر نەوەکانی گەلی عێراق و عێراق بگێرتەوە.