كوەیت – ا ه ع شێخ ئەحمەد جابر سباح میری كوەیت، ئەمرۆ دوو شەممە، لە كۆشكی بەیان پێشوازی كرد لەوەفدی بەشداربوو لەدیداری راگەیاندنی عەرەبی كە لە كوەیت بەرێوەدەچێت، لە نێویشیاندا موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ژمارەیك لە وەزیرانی راگەیاندنی وڵاتانی عەرەبی و سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و ئەمینداری گشتیی یاریدەدەری كۆمكاری عەرەبی. لە دیدارەدا، میری كوەیت پێشوازییەكی تایبەتی لە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد، سڵاوی خۆی پێدا بۆ حكومەت و گەلی عێراق نارد، لە میانی پرسیارێكیشیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی عێراق، میری كوەیت پەرۆشی خۆی بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردنەكە دەربڕی، لەوبارەیەوە ئەبوهەیل تەئكیدیكردەوە هەڵبژاردنەكە بە رێرەوێكی ئیجابیدا گوزەر دەكات ئەوەش بە فەزڵی ئەو سەركەوتنانەی عێراق بەدەستیهێنا، هەروەها گەڕانەوەی سەقامگیری ئەمنی لەسەر تاسەری عێراقدا. سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی رۆژی 21/4 گەیشت كوەیت بۆ بەشداریكردن لە لە دیداری راگەیاندنی عەرەبی كە ژمارەیەكی زۆری وەزیری راگەیاندن و رۆژنامەنوسانی عەرەب بەشداری تێدا دەكەن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات