بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە دەستدرێژیکردنە سەر پزیشکێکی ژن لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی تەندروستیدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتووە،ریگەیاندوە"هێرشەکە بۆ سەر یەکێک لە ستافی پزیشکان بووە کە لە فەرمانگەی تەندروستی دیالە کاردەکات، لەلایەن یەکێک لە بازگە ئەمنییەکانی ناوچەی حەمرین.
بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندرووستی ئاماژە بەوەشداوە" کە وەزارەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کردووە و لەوبارەیەوە پەیوەندی لەگەڵ فەرماندەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکەدا کردووە، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی هۆکاری هێرشەکە کردۆتەوە و پرسەکەی بۆ دەسەڵاتی دادوەری جێهێشتوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بگرێتەبەر کە ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە.