بەغداد - INA
لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە، ڕێنمایی حكومەتی پشتڕاستكردەوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنە ڕاستەقینەكان لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان لە عێراق، و ئاشكراشیكرد: كاراكردنی یاسای "ئەمەت لە كوێ بوو" پشتیوانی رێكارەكانی دادگاییكردنی گەندەڵكاران دەكات.
ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان زوحا قەسیر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی سەرمایەكانی عێراق هێشتا لە هەنگاوی سەرەتاییدایە و هەنگاوێكی باش و ئەرێنییە بە ئاراستەیەكی ڕاستكردنەوە چونكە ئەم هەنگاوانە پێشتر نە بەرچاو بوون و نە تێبینی كراون، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاساكە كردووە و ئێستا لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان لە پرۆسەی تەواوكردنیدایە و بناغەیەكی بەهێزی داناوە بۆ ئەوەی دەوڵەت بتوانێت ئەو پارەیە بپارێزێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ عێراق.
وتیشی: هەندێك لە وڵاتان خۆیان بەدوور دەگرن لە هاوكاریكردن لەم دۆسیەیەدا و لەوانەیە بەرژەوەندی تایبەتیان هەبێت لەگەڵ ئەو پارەیەدا، ئەمەش بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی ئابوورییان.
راشیگەیاند: لیژنەی دەستپاكی لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەدایە كە لە دەستووردا دیاریكراون و لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێوشوێنەكان لەگەڵ حكومەت جێبەجێ دەكرێن لە بەدواداچوونێكی ڕاستەقینەدا لەلایەن لایەنەكانی چاودێرییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێشتا بنەمای بەرپرسیارێتی هەیە و لیژنەی دەستپاكی كاری لەسەر دەكات، ئەوە جگە لە دەستەی دەستپاكی كە دەستی كردووە بە گرتنەبەری هەنگاوی ڕاست و دروست بەرەو ئەو ڕێگایەی كە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا بۆی دانراوە.
رونیشیكردەوە: ئێمە لە لیژنەی دەستپاكی چەندین یاسامان هەیە كە لەلایەن دەستەی دەستپاكیەوە داواكراون، لەوانە یاسا "ئەمەت لە كوێ بەدەست هێناوە"؟ ئێستا ئەوان ئامادە دەكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان لە یاسادانان وەربگرن و پشتگیری لە كارەكانی دەستەی دەستپاكی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو یاسایە "ئەمەت لە كوێ بەدەست هێناوە"؟ سنوورێكی بڕیاردەر دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییكردنی گەندەڵكاران، جا لەناوەوە بن یان لە دەرەوەی عێراق.