بەغداد/ INA
دەستپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە فەرمانگەکانی شاری موسەننا ئەنجام داوە.
بەیاننامەی دەستپاکی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی چەند ئۆپەراسیۆنێکی بۆ حاڵەتەکانی گەمەبەنرخ و ساختەکاری لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵی و تەندروستی و شارەوانی ئەنجام داوە.
وتیشی کە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی موسەننا دەستی گرتووە بەسەرچەند نووسراوێکدا کە گوایالە کۆمپانیای بین نهرینەوە دەرچووە کە 4960 تۆن بووەو بە 365٫000 بۆ هەرتۆنێک لێکدراوەتەوە کەچی کۆی گوژمەی پارەکەدەکاتە 1٫810٫400٫000 ملیاردینار.
هەروەها لە کۆمپانیای پێداویستیە کشتوکاڵیەکان دەسگیراوە بەسەر 18 نووسراو
کە گوایا لە لقی کشتوکاڵی سەماوە دەرچووە بۆ دابینکردنی پەیین بۆ کەسانێک کە گرێبەستی کشتوکاڵیان نیە.
لەبەیاننامەکەدا ئاماژەبەوەکراوەکە نووسینگەکە تێبینیان کردووەکە زیادەڕەویەک هەبووە لە کرێی گواستنەوەی خۆڵ و بوحس وچەگل بۆ شەقامەکانی گەڕەکی مامۆستایان کە بەتێچووی 246٫000٫000 جێبەجێدەکرێت ، بەڵام لێژنەکە نووسراوی نەکردووە بۆ بەشەکانی دیکە بۆ دابینکردنی پێداویستی و کرێکار بۆپڕۆژەکە.
هەروەها لەنەخۆشخانەی حوسەینی فێرکاری لە بڕێک داو ودەرمان لێکۆڵینەوەکرا لە ڤاکسینی تایبەت بەنەخۆشی دەردە سەگ کەپاشان بینرا 215 ڤاکسینی ئامادەکراوهەیە بەڵام لە تۆماری ڤاکسینەکاندا تۆمارنەکرابوو.