بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، لە پشووی جەژندا بەردەوام دەبێت لە كردنەوەی دەرگاكانی.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دەرگای بانكەكە لە ڕۆژانی پشووی جەژندا كراوەیە، هاوكات لەگەڵ ڕێكارەكانی حكومەت، ئاماژەی بەوەشكردووە : هەندێك لق لە ڕۆژانی جەژندا دەستنیشان كراون لە بەغدا و پارێزگاكان، كە پێشتر ڕاگەیەندرابوون و كە پەیوەستن بە پڕۆسەی پێدانی مووچەوە بە ئامادەبوون و كردنەوەی دەرگاكانی بەمەبەستی تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەكانی خاوەن دەروازەكان و داهاتی بەرهەمە نەوتییەكان.