بەغداد _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سەرۆک وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ پاشا و میر و سەرۆکی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەیەکتر پیرۆز دەکەن
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووەبەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێگای تەلەفۆنەوە جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەگەل پاشا و میر و سەرۆکی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لەیەکتریان پیرۆز کرد.
بەڕێزیان لەگەڵ خاوەن شکۆ پاش عەبدولڵایی دووەم کوری حوسێن پاشایی ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی و شێخ محەمەد زاید ئاڵ نهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی و شێخ تەمیم حەمەد ئاڵی دووەم میری دەوڵەتی قەتەر و بەشار ئەسەد سەرۆکی کۆماری سوریایی عەرەبی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەیەکتریان کرد.
بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا لەگەڵ برایانی لەسەرکردەکانی عەرەب داوایی لەخوای گەورەی کرد گەلانی برا بپارێزیت، وئارامی و خۆشگوزەرانی پێیان ببەخشێت و جەژن بەخێر وسەقامگیری بۆیان بگێرتەوە.