کەشناسی.. باران و هەورە بروسكە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 22-04-2023, 12:26
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا باران ببارێت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی یەكشەممە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی سوكی بەشێوەیەكی وردە وردە دەبارێت، هەندێكجاریش هەورە بروسكە دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لەڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی ڕەشەبا، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە ناوچەی ناوەڕاست روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە، هەروەها بۆ ناوچەی باكور كەش و هەوا روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما بەبەراود وەك ڕۆژی پێشوو دەبن و كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك كەمترە لە ڕۆژی پێشوو.
    ڕوونیشیكردەوە : كەشوهەوای وڵات لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە هەموو ناوچەكان روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.