بەغداد_INA
ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە،بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی نەوەی گەلەکەمان، خەڵک و هاووڵاتیانی خۆشەویستمان لەسەرانسەری عێراقی بەرز دەکەین، خوای گەورە ئەم جەژنە بەخێر و بەرەکەت بۆ وڵاتەکەمان و هەموو نەتەوەی ئیسلام بگێرتەوە.
بەم بۆنەیەوە پێگیربوونمان لەهەمبەر گەلەکەمان دووپات دەکەینەوە کەبەخۆراگریەکی تەواو بەردەوام دەبین لەسەر بیناکردنی دەوڵەت و دابینکردنی ئارەزووی گەلەکەمان لەگەشەسەندن و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئازاد وبەروومەت، ئەمەش بەدی ناهێت ئەگەر کارکردنێکی بەردەوام و دڵسۆانە نەبێت کەشێواز و ئامێری ئێمەیە لەخزمەتکردنی عێراق و خەڵکەکەی.