لیوا رەسوڵ: ئەنجامی توێكاریی هۆكارەكانی مردنی كمبش بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت

ئەمنی
  • 20-04-2023, 21:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا ڕەسوڵ، ئەمرۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: دەزگا ئەمنییەكان لیستێكیان لەبەردەستدایە كە ناوی هەموو ئەوانەی تێوەگلاون و ئەوانەی یارمەتی هەڵهاتنی سەعد كمبشیان داوە، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەسەر هۆكاری مردنەكەی لە كاتێكی دواتردا ڕادەگەیەنرێت.
    لیوا رەسوڵ لە لێدوانێكیدا بۆ عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: تیمەكانی هەواڵگری و ئاسایش بەتایبەتی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لەو كاتەوەی كمبش هەڵهات بەدوای دۆسیەكەیدا گەڕان و بەدواداچوونێكی ئەمنی وردیان كرد و ئەو ناوچانەیان دیاریكرد كە دەكرێت تێیدا بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دەزگا ئەمنییەكان زانیاری و ناوی پێویستیان هەیە سەبارەت بەو كەسانەی كە پلانیان داڕشتووە و یارمەتی كمبشیان داوە بۆ ئەوەی هەڵبێت و پەناگەیان بۆ دابین كردووە، هەروەها ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی ڕوون و ئاشكریە بۆ ئەوەی هەموو ئەو كەسانە كەمتەرخەم بوون و ئەوانەی لەو بابەتەدا تێوەگلاون.
    رونیشیكردەوە: دەستگیركردنی كمبش پشتڕاستی دەكاتەوە كە دەزگا ئەمنییەكان دوودڵ نابن لە بەدواداچوون بۆ داواكراوەكان و دەستگیركردنیان و ڕەوانەكردنیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق، وتیشی: ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوە لە تەرمی كمبش، كە هۆكارەكانی مردنەكە ڕوون دەكاتەوە، بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
    پێشتر وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، ئەمرۆ پێنجشەممە، گیانلەدەستدانی تۆمەتبار سەعد كمبشیان پشتڕاست كردەوە، و ئاماژیان بەوەشكرد: لەكاتی ڕاوەدوونانیدا نەخۆش كەوتووە و بە مردوویی گەینراوەتە نەخۆشخانە.
    لە بەیاننامە هاوبەشەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییان ناردووە، رایانگەیاند: لەكاتی هەڵهاتنی تاوانبار سەعد كمبش، تیمێكی تایبەت لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنرا بۆ بەدواداچوونی تاوانبار، بە هەوڵێكی تەكنیكی و بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و چاودێری فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان و دوای ئەوەی تاوانبار بۆ چەند ناوچەیەك گواستراوەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری موسڵ نیشتەجێ بوو.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كاتێك هێزێكی ئەمنی توانی شوێنەكەی گەمارۆ بدات و لەكاتی پرۆسەی دەستگیركردنەكەدا هەوڵیدا هەڵبێت، كاتێك هێزەكان دەستیان كرد بە ڕاوەدوونانی نەخۆش كەوت و تەندروستیی خراپتر بوو، لەو ماوەیەدا تاوانبار گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی موسڵ و بە مردوویی گەینرایە نەخۆشخانە و مردنەكەی بە شێوەیەكی كلینیكی پشتڕاستكرایەوە.
    راشیگەیاند: تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لیژنەیەك لە سێ پزیشكی پسپۆڕ پێكهێنرا بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی هۆكاری مردنەكەی، چونكە دەزانن هیچ كاریگەرییەكی دەرەكی لەسەر لاشەی مردووەكە نییە، كە پێشتر تووشی هەندێك نەخۆشی درێژخایەن بووە.