ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گرنگترین دەستكەوتە ئەمنییەكانی مانگی ڕەمەزان ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 20-04-2023, 20:22
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گرنگترین دەستكەوتە ئەمنییەكانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئاشكرا كرد.
    وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە مانگی ڕەمەزاندا چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دژ بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان ئەنجامدا بۆ ڕێگریكردن لەوەی دوژمن شوێنی خۆی بگۆڕێت و هەر كردەوەیەك ئەنجام بدات و ژمارەیەك تیرۆریستیش كوژران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو پلانانەی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانەوە جێبەجێكراون لە ماوەی ئەمساڵ و مانگی ڕەمەزاندا سەركەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی سەقامگیرییەكی ئەمنی گەورە كە وڵاتەكە لە ساڵانی پێشوودا لە مانگی پیرۆزدا بەخۆیەوە نەی بینییوە، وتیشی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان توانیوێتی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بكوژێت، ئەوەش بە زیادبوونی هێرشە ئاسمانییە وردەكان لە ئەنجامی هەوڵە هەواڵگرییەكانی هێزە ئەمنییەكان كە بووە هۆی داڕمانی رێكخستنی فەرماندەییان و كۆنترۆڵی دوژمن.
    پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گرنگترین تایبەتمەندییەكانی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی ئاشكراكرد.