بەیاننامەی ناوخۆ و تەندروستی: كمبش لە كاتی راوەدوونانیدا نەخۆش كەوت و بە مردوویی گەینرایە نەخۆشخانە

ناوخۆ
  • 20-04-2023, 19:46
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، ئەمرۆ پێنجشەممە، گیانلەدەستدانی تۆمەتبار سەعد كمبشیان پشتڕاست كردەوە، و ئاماژیان بەوەشكرد: لەكاتی ڕاوەدوونانیدا نەخۆش كەوتووە و بە مردوویی گەینراوەتە نەخۆشخانە.
    لە بەیاننامە هاوبەشەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییان ناردووە، رایانگەیاند: لەكاتی هەڵهاتنی تاوانبار سەعد كمبش، تیمێكی تایبەت لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنرا بۆ بەدواداچوونی تاوانبار، بە هەوڵێكی تەكنیكی و بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و چاودێری فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان و دوای ئەوەی تاوانبار بۆ چەند ناوچەیەك گواستراوەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری موسڵ نیشتەجێ بوو.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كاتێك هێزێكی ئەمنی توانی شوێنەكەی گەمارۆ بدات و لەكاتی پرۆسەی دەستگیركردنەكەدا هەوڵیدا هەڵبێت، كاتێك هێزەكان دەستیان كرد بە ڕاوەدوونانی نەخۆش كەوت و تەندروستیی خراپتر بوو، لەو ماوەیەدا تاوانبار گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی موسڵ و بە مردوویی گەینرایە نەخۆشخانە و مردنەكەی بە شێوەیەكی كلینیكی پشتڕاستكرایەوە.
    راشیگەیاند: تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لیژنەیەك لە سێ پزیشكی پسپۆڕ پێكهێنرا بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی هۆكاری مردنەكەی، چونكە دەزانن هیچ كاریگەرییەكی دەرەكی لەسەر لاشەی مردووەكە نییە، كە پێشتر تووشی هەندێك نەخۆشی درێژخایەن بووە.