هەولێر _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە،به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له موسڵمانان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جيهان، به‌تايبه‌تى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سه‌قامگيرى بێت و شادى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكه و پێكهاتنه‌وه و لێبوردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى ڕێزلهيهكگرتن و خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى بكه‌ينه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى سياسيش هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يهكڕيزى و تهبايى و كارى پێكهوهيى و كێشه و ناكۆكييهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ين. هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.