پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سیاسی
  • 20-04-2023, 19:31
  • +A -A

    هەولێر __INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە،بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس وکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
    بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لە نێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان.

    جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن.