بەغداد - INA
نوسینگەی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی لە نەجەفی ئەشرەف، رایگەیاند: ڕۆژی شەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
نوسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەبەر ئەوەی مانگ لە ناوچەكەمان نەبینرا دوای خۆرئاوابوون لە ڕۆژی پێنجشەممە (29 / مانگی پیرۆزی ڕەمەزان / 1444 ه) ، سبەینێ هەینی دوا ڕۆژی مانگی پیرۆز دەبێت و شەممەی داهاتوو ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، خوای گەورە بە چاكە و بەرەكەتەوە بیگەڕێنێتەوە بۆ هەمووان.