بەغداد - INA
عەرەبستانی سعودیە و وڵاتانی عەرەبی، رایانگەیاند: سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، لە كاتێكدا وڵاتانی دیكە ڕۆژی شەممەی داهاتوویان وەك یەكەم رۆژی جەژن ڕاگەیاند.
دادگای باڵای سعودیە ڕایگەیاند: بینیی مانگی شەوال لە حوتە سدیر و تیمر سەلمێنراوە و سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنە.
هاوكات لیژنەی لێكۆڵینەوەی مانگی ڕەمەزان لە قەتەر ئاماژەی بەوەدا: كە بینینی مانگی شەوال سەلمێنراوە و سبەینێ یەكەم ڕۆژی جەژنە.
هەروەها ئیمارات ڕایگەیاند: كە سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
لە كاتێكدا عومان ڕایگەیاند: كە بینینی مانگی ڕەمەزان نەسەلمێنراوەو ڕۆژی شەممە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوالە.