بەغداد - INA
دیوانی وەقفی سوننی، رایگەیاند: سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
دیوانی وەقفی سوننی لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەوە سەلمێنراوە كە مانگی شەوال ئەم ئێوارەیەیە و سبەینێ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.