وەزیری ناوخۆ جەخت لە گرنگی چاودێری و سەرنجدان لە جێبەجێكردنی ئەركەكان دەكاتەوە

ئەمنی
  • 20-04-2023, 18:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی كردەوە، لەسەر گرنگی وریابوون و سەرنجدان لە جێبەجێكردنی ئەركەكان.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری گەشتێكی پشكنینی ئەنجامدا بۆ بنكەی پۆلیسی جعیفر و فەرماندەیی پۆلیسی رەسافە لە بەغداد و لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەران كۆبووەوە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا، شەمەری جەختی لە ژمارەیەك ڕێنمایی و ڕاسپاردە كردەوە كە پێویستە لە كاتی كاری ئەمنیدا جێبەجێ بكرێن و تەئكیدیشی كردەوە، لەسەر گرنگی وریابوون و سەرنجدان لە جێبەجێكردنی ئەركەكاندا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزیری ناوخۆ تاوتوێی ئامادەكارییە بەردەوامەكانی كرد بۆ پاراستنی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و لە میانەی سەردانەكەدا جەختی لە گرنگی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و مامەڵەی مرۆیی كرد بە شێوەیەك كە شكۆی مرۆڤ بپارێزێت و پەیوەندی دامەزراوەی ئەمنی لەگەڵ كۆمەڵگادا بەهێز بكات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری ناوخۆ گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت بوو لەسەر گرنگترین ئەركەكانی ئەم فەرماندەییە و ژمارەیەك تێبینی كرد كە كاری ئەمنی تێدا پەرەپێدەدات.