وەزیری ناوخۆ دەستگیركردنی سەعد كمبش لە موسڵ ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 20-04-2023, 18:03
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمرۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی سەعد كمبشی لە موسڵ ڕاگەیاند.
    شەمەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ تۆمەتباری هەڵاتوو سەعد كمبشیان لە شاری موسڵ دەستگیركرد.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بڕیاری لابردنی فەرماندەی فیرقەی تایبەتی دەركرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی گرنگی كرد لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و فەرماندە ئەمنیە باڵاكان.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا بەدووداچوون كرا بۆ پێشهاتە ئەمنیەكانی وڵات، هەروەها هەڵاتنی سەرۆكی پێشووتری وەقفی سوننی تاوانبار سەعد كەمبەش خرایە بەرباس، لەپاش ئەم ڕووداوە و بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتی تایبەت بە وردەكاریەكانی هەڵاتنەكە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بڕیاری دا بە لابردنی فەرماندەی فیرقەی تایبەت فەریق حامد زوهێری ئەویش لەبەر لاوازی ئەو ڕێكارانەی بۆ كێشەكە وەریگرتوون.
    هەروەها سەرۆك وەزیران فەرمانی دا بە لێپێچینەوە و سزادانی یاسایی بۆ سەرجەم ئەوانەی كەمتەرخەمبوون لەمبارەیەوە، و جگەلەوەش چاوپیاخشانەوە بكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی دەزگا ئەمنیەكان.
    بەهەمان شێوە سودانی فەرمانی دا بە داخستنی بنكەی ڕاگرتن لە بنكەی پۆلیسی كەڕادە مریەم لەناوچەی سەوز، كەهەڵاتنەكەی تیادا ڕوویداوە، هەروەها فەرمانیدا بە گواستنەوەی گیراوەكان بۆ زیندانەكانی سەربە وەزارەتی داد،و گەورە گەندەڵكارەكانیش بگوازرێنەوە بۆ شوێنی ڕاگرتنی دیكە، و هەموو جیاكاریەكیشیان كەپێشتر هەیانبووە لێیان بسەنرێتەوە، چونكە تاوان هەرتاوانە و نابێ بەپێی پلەوپایە و دەسەڵات پۆلێنكاری بۆ بكرێت.
    هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختی كردەوە، لەوەی كە لەوكاتەی كە هێزە ئەمنیەكانمان سەركەوتنی گەورە لەناوچە جیاجیاكاندا تۆماردەكەن و تیرۆریستانی داعش ڕاودەنێن و دەیانكوژن و بەدوای بازرگانانی مادەهۆشبەرەكان دەكەون و هێرش دەكەنەسەر مۆڵگەكانیان ، لەم كاتەدا ئەم پێشێلكاریە ئەمنیە گەورەیە لەناوچەی سەوز ڕوودەدات، ئەویش بەهۆكاری كەمتەرخەمی لە ئەداكردنی ئەركەكاندا و یان یارمەتیدانی هەڵاتووان، كەلەمیانەی چاوپیاخشاندنەوە بەڕێكارە ئەمنیەكاندا دەرفەتیان لێدەگرین، و لەگەڵ هاوكارانیشیان لێپێچینەوەی یاسایی دەكەین جا پلەو پایەیان هەرچیەك بێت، چونكە سەروەری یاسا لەسەروو هەمووانەوەیە.
    هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران فەرمانیدا بە سەرجەم دەزگا ئەمنیەكان بە پیاچوونەوەی پلانەكانی پشووی جەژنی ڕەمەزان كەپێویستە لەئامادەباشیدابن بۆ فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ ئەو خێزانانەی كە ئاهەنگی جەژن دەگێڕن و بەهەمان شێوەش جووڵەی ڕێگاوبانەكان ڕەوان بكرێت.
    هەروەها سودانی پێداگری كرد لەسەر پیاچوونەوە بۆ پلانی ئەمنی چەند ناوچەیەك كە كێشەی عەشایەریان تیادا ڕوودەدات و ئاسایشی هاووڵاتیانیان تیادا دەكەوێتە مەترسیەوە و ئارامی ئەوشوێنانە تێكدەدەن.