بازرگانی نرخی كۆی گشتی شایستەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی دروێنە دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 20-04-2023, 17:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بڕی تەواوی ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە بۆ دابینكردنی شایستەی جوتیاران بۆ وەرزی بازاڕكردنی گەنم بۆ تەواوی ئەمساڵ دیاری كرد، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ بەرهەمهێنان دەگاتە 4 ملیۆن تۆن یان زیاتر، لەگەڵ هاوردەكردن بۆ پركردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەكان.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی حەیدەر نوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پلانی هاوردەكردن لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێكرد، ئەوەش دوای دەستبەكاربوونی حكومەتی نوێ و لەو كاتەوە یەك ملیۆن و نیو تۆن گەنم لە ئوسترالیا و كەنەدا و ئەمریكاوە هاوردەكراوە، وتیشی: لە مانگی نیساندا نزیكەی 300 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالیا و كەنەدا هاوردە دەكرێن.
    ئاشكراشیكرد: لە مانگی پێنجی داهاتوودا 100 هەزاری دیكەی ئەمریكی وەردەگرین و گرێبەستەكانی ئێستا تا مانگی حەوتی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبن و گرێبەستی دیكە تەواو دەكەین بۆ پشتگیریكردنی بەشی ئارد و دڵنیایی بە هاوڵاتیان دەدەم كە ناوەستن و بە درێژایی ساڵ دابەش دەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرەڕای ئەوەش، ڕێنمایی حكومەت هەیە بۆ پشتیوانیكردنی بازاڕكردنی گەنمی ناوخۆیی و هاندانی جوتیاران بۆ ڕادەستكردنی دانەوێڵەكانیان بۆ دەوڵەت، هەروەك سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە وەزارەتی دارایی كردووە 500 ملیار دینار تەرخان بكات بۆ گەرەنتی شایستەكانی جوتیاران ڕاستەوخۆ دوای بازاڕكردن و بەبێ دواكەوتن.
    وتیشی: ئەمە یەكەم جارە حكومەت پارەی بازاڕكردنی گەنم دەستەبەر دەكات پێش دەستپێكردنی وەرزی ئەمساڵ، ئەمەش پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ جوتیاران.
    حەیدەر نوری ئاماژەی بەوەشكرد: وەرزی بازاڕكردنی گەنم سەرەتا لە شارەكانی باشوور لە زەیقار و موسەننا دەست پێدەكات و ئێستا گەیاندن دەستیپێكردووە و دوای ئەوەی پلەكانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەكەن، سەرەی بەغدا دێت و پاشان سەڵاحەدین و پاشان بیست ڕۆژ بۆ مانگێك، ڕۆڵی پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و شارەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.
    راشیگەیاند: پێدانی بڕی بازاڕكردن بۆ جوتیاران سێ ڕۆژ دوای گەیاندنی دانەوێڵەكەیان دەست پێدەكات و پارەكە لەلایەن حكومەتەوە بەردەوام دەبێت و پێویستمان بە نزیكەی 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار هەیە بۆ گەرەنتی شایستەی جوتیاران بۆ وەرزی بازاڕكردن بۆ تەواوی ساڵی 2023 ئەگەر 4 ملیۆن تۆن بەرهەم بێت بەگوێرەی پێشبینیەكانی ئێستامان.