بەغداد - INA
فەرماندەی پۆلیسی زەیقار لیوا مەكی شناع خێكانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی ئاژاوەگێڕانی خێڵەكی لە پارێزگاكە ڕاگەیاند.
راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی زەیقار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فەرماندەی پۆلیس سەرۆكایەتی كۆنفرانسێكی ئەمنی كرد لە قەزای نەسر و گەشتێكی پشكنینی لە قەزاكە ئەنجامدا بەمەبەستی بەدواداچوونی ئامادەیی هێزە ئەمنیەكان و چاودێریكردنی پرۆسەكانیان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، خێكانی جەختی كردەوە، لەسەر بەردەوامبوونی گەڕان و هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو كەسانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و گەڕان بەدوای چەكدا كە هەڕەشە لەسەر ژیانی خەڵكی بێتاوان دەكات.
تەئكیدیشیكردەوە: لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی جێبەجێكردنی یاسا، و دادگاییكردنی ئەوانەی هاندەرن بۆ ناكۆكی خێڵەكی، و دەستگیركردنی ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و ڕێگریكردن لە دەركەوتنی چەكداری.
هاوكات خیكانی جەختیكردەوە، لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكان و گرتنەبەری هەنگاوی متمانەپێكراو بەرەو پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پاراستنی ژیان و موڵكی گشتی و تایبەت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە گەیشتنی هێزێكی ئەمنی پشتڕاستكردەوە كە نوێنەرایەتی یەكێك لە فەرماندەكانی سوپای عێراق دەكات لە بەغدای پایتەخت بۆ بەشداریكردن لە جێبەجێكردنی یاسا لە قەزای نەسر.