بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لە پارێزگاكانی بەغداد و كەركوك ڕاگەیاند.
بەرێوەبەرایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكانی هۆبەكانی شەشەم و هەشتەم و حەڤدەی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە بەشداری هێزە ئەمنییەكان، چەند بۆسەیەكی توندیان لە ناوچە جیاوازەكانی ئەو پارێزگایانەدا دانا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بۆسانە بوونە هۆی دەستگیركردنی (3) تیرۆریست كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی چواری تیرۆر لە ناحیەكانی مەشاهید و لەتیفیە و گوندی مراتەی كەبیر لە كەركوك و ڕادەستی لایەنی داواكراو كران.