بەغداد – ا ه ع نەتەوەیەكگرتووەكان ئەمرۆ دوو شەممە، جارێكی تر ئامادەیی خۆی نیشاندا لە هاوكاریكردنی عێراق، هاوكات (یونامی) ئامادەیی خۆی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەربڕی. لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوە كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی دكتۆر ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوە لەگەڵ یان كۆبیتش نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پشتیوانیەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عێراق كرا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، وەزیری دەرەوە داوای لە نەتەوەیەكگرتوەكان كردوە هاوكاری زیاتری عێراق بكات بە تایبەت لە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەدا. لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە جەعفەری رۆشنایی خستوەتە سەر گرنگی رۆڵی نەتەوەیەكگرتوەكان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران كە رێگری لە پێشێلكاری بكات. لای خۆیەوە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان تەئكیدی لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانیەكانیان بۆ عێراق كردەوە، ئامادەیی نەتەوەیەكگرتوەكانیشی نیشاندا هاوكاربێت لەسەركەوتنی هەڵبژاردنی داهاتوو.