بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ڕەشید ڕایگەیاند، دەست بە پێدانی وەجبەی یەكەمی پێشینەی ئەلیكترۆنی کرد.
بانكی ڕەشید ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمڕۆ دەستدەكات بە پێدانی وەجبەی یەكەمی پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و پێشینەی تەواوكەر و گرێبەستەكان و سەرجەم داواكارییەكانی داواكاران دەبێت".
بانكەكە ئاماژەی بەوەیش كرد كە "ئەوانەی دەیانەوێت داواكاری پێشكەش بكەن لە مامەڵەكردن لەگەڵ فەرمانگە ساختەكان یان ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەكەن كە پەیوەندییان بە بانكەكەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشكردووە پێشكەشكردنەكە تەنها لەڕێگەی داواكاری بانكی ڕەشیدەوەیە.