وەزیری داد: درێغی ناكەم لە ڕەوانەكردنی هەر فەرمانبەرێك كە تێوەگلابێت لە دۆسیەی گەندەڵی بۆ دادگا

ناوخۆ
  • 20-04-2023, 16:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالد شوانی وەزیری داد دووپاتی كردەوە كە درێغی نەكردووە لە ڕەوانەكردنی هەر فەرمانبەرێك كە تێوەگلابێت لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی و ئیداری بۆ دادگای كارامە.

    وەزارەتی داد، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، كە "خالد شوانی وەزیری داد كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دادنووسانی گشتی لە بەغدا ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر پێویستی دابینكردنی خزمەتگوزاری دادپەروەری بە هاوڵاتیان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و دوور لە هەر بەربەستێك، بەپێی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەت و پلاتفۆرمی وەزاریدا هاتووە و بە ئاسانكاری ڕێكارەكان لە بەرژەوەندی گشتیدا.
    وەزیری داد جەختیشی كردەوە، "گرنگی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتییە دادنووسەكان لە پاراستنی مافە یاساییەكانی هاووڵاتی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كاركردن هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەكانی حكومەتی خزمەتگوزاری".
     جەختی لەوە كردەوە، "گرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەر هەر فەرمانبەرێك كە ئەركەكانی جێبەجێ نەكات یان تێوەگلاوە لە ساختەكاریدا، "دوودڵ نابم لە ڕەوانەكردنی هەر كارمەندێك كە تێوەگلابێت لە ساختەكاری و پشتگوێخستنی كار و دۆسیەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی". دادگا پەیوەندیدارەكان."