وەزارەتی كۆچ گەڕانەوەی ٧٣ هاووڵاتی عێراقی لەو ناوچانە ڕادەگەیەنێت كە دەكەونە سەر سنووری توركیا و سوریا

ناوخۆ
  • 20-04-2023, 14:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، گەڕانەوەی ٧٣ هاووڵاتی عێراقی لەو ناوچانەی كە دەكەونە سەر سنووری توركیا و سووریا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "73 هاووڵاتی عێراقی لەو ناوچانە گەڕاونەتەوە كە دەكەونە سنووری توركیا و سوریا بۆ زێدی خۆیان، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ هاندانی عێراقییەكان لە وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی بگەڕێتەوە."
      لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە " وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ، و لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان نووسینگەی وەزارەت لە ئەنقەرە و باڵیۆزخانەی عێراق و كونسوڵخانەی عێراق لە غازی عەنتاب و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و سەنتەری هاوبەشی بەڕێوەبردنی هەماهەنگی قەیرانەكان Jcc، ئەو هاووڵاتیانە لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك گەڕێندرانەوە ناوچە ڕەسەنەكانیان لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین و كەركوك.
    دیاریشکرد، "وەزارەت بەردەوامە لە گەڕانەوەی خۆبەخشانە عێراقییەكان بۆ زێدی خۆیان".