بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی فازڵ وەزیری كارەبا ، سەردانی سێ وێستگەی كارەبای لە ناوچەكانی ناوەڕاستی فورات كرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەیی پلانی ئامادەكاری بۆ وەرزی هاوین.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبا سەردانی وێستگەی موسەییب لە بابل و وێستگەی خەێرات لە كەربەلا و وێستگە حەیدەریەی لە نەجەف كرد، بۆ چاودێری و ئامادەیی پلانی ئامادەكاری بۆ وەرزی هاوین.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری كارەبا سەرپەرشتی دانانی محاویلەی كارەبای ئۆتۆماتیكی كرد بۆ زیادكردنی توانای دەردانی لۆدە بەرهەم هێنراوەكان، هەروەها كورتەیەك لە دانانی تیرەی هێڵ و كێڵگەكان، و تەواوكردنی كاری چاككردنەوە و ئامادەیی پێدرا.