رافیدەین دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ خانەنشینان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-04-2023, 22:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستكردن بە وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە راگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: پێشینەكان لە پێنج ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دەست پێدەكات، و ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو خەرجییە بە ئاگاداركردنەوەی خانەنشینكراوەكە ئەنجامدەدرێت بە ناردنی نامەیەكی نوسراو كە تیایدا ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێوشوێنەكانی تەواودەكات بۆ بەخشینی و لە ڕێگەی ماستەركاردەوە خەرجدەكرێت كە هاوسەنگی دارایی بۆی لەبەرچاوگیراوە.
    بانكەكە داوای لە خانەنشینان كرد سەردانی لقەكانی بانكەكە یان دەروازەكانی ئاڵوگۆڕ بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكان، و ئاماژەی بەوەشكرد: بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێ لە پێشینەكان و بەگوێرەی خشتە و كاتی داواكاران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین.