وەزیری ناوخۆ ستایشی ئەفسەرە خانەنشینكراوەكان دەكات

ئەمنی
  • 19-04-2023, 21:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمرۆ چوارشەممە، ستایشی شارەزایی ئەفسەرە خانەنشینكراوەكانی كرد كە لە كاتی خزمەتكردنیان لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شەممەری خوانێكی بەربانگی بۆ ئەفسەرە خانەنشینكراوەكان سازكرد،و جەختی لە گرنگی سوود وەرگرتن لەو ئەزموونە گەورانە كردەوە كە ئەفسەرە خانەنشینكراوەكان هەیانە، وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ پیاوەكانی لەبیر ناكات و لە پەیوەندیدا دەمێنێتەوە لەگەڵیان و پشتیوانی لە پێشنیارەكانیان دەكات لە بوارە جۆراوجۆرەكانی ئاسایش و بەڕێوەبردندا بۆ پەرەپێدانی كار.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەفسەرە خانەنشینكراوەكان سوپاسی وەزیری ناوخۆیان كرد بۆ ئەو گرنگیەی گەورەیەی پیان دەدات، هەروەها ئاماژەی بەو هەنگاو و ڕێوشوێن و بڕیارانە كرد كە بە تایبەتی لەم ماوەیەی ژیانی وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوە گرنگەدا دراون.