بەغداد - INA
شانەی سقوری هەواڵگری، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستبەسەرداگرتنی كۆگایەكی گەورەی داعشی لە بیابانی ئەنبار راگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان، شانەكە هێرشیان كردە سەر ناوچەی سمیل لە بیابانی ئەنبار و دەستیانگرت بەسەر كۆگایەكی گەورەی شاراوەی داعش دا.
ئاشكراشیكرد: كە بەڵێنی ئۆپەراسیۆنی گەورە دژی تیرۆر دەدەین.