وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەدات كە لە كاتی پلانی جەژنی ڕەمەزاندا شەقامەكان نەبڕدرێت

ئەمنی
  • 19-04-2023, 16:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ڕێنمایی دا كە لە كاتی پلانی جەژنی ڕەمەزاندا شەقامەكان نەبڕدرێت.
    وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێیردراوە تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كرد لە بارەگای دەزگای كاروباری پۆلیس، كە یاریدەدەرانی ئەمینداریان و بەڕێوەبەرانی پۆلیسی پایتەختی بەغدا و ژمارەیەك ئەفسەر لەخۆگرتبوو ، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكارەكانی پلانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی."
    شەمەری بڕیاری دا بە دووركەوتنەوە لە بەستنی شەقامەكان لەم بۆنەیەدا، بۆ چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و ئەمنییەكان لە نزیك شوێنەكانی ئاینییەكان و مەزگەوتەكان و لە شوێنە كات بەسەربردنەكان، هەروەها دابینكردنی كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو هاووڵاتیان.