بەڕێوەبەری زیندانی ناوەندی ژنان یاریدەدەرەكەی لەكارەكانیان دوورخرانەوە

ناوخۆ
  • 19-04-2023, 16:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری داد، خالد شوانی، فەرمانی دەركردنی بەڕێوەبەری زیندانی ناوەندی ژنان و یاریدەدەرەكەی دەركرد.
    وەزارەتی داد ، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند ، كە "خالد شوانی وەزیری داد، بەڕێوەبەری زیندانی ناوەندی ژنانی لە كارەكەی دوورخستەوە و یاریدەدەری تەكنیكی بۆ بەڕێوەبەری زیندانەكەیش دەستیان لەكاركردن كێشرایەوە، بەهۆی سەرپێچیكردنی فەرمان و ڕێنماییەكان."
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەم بڕیارە لە بەرامبەر پاشخانی ئەو دزەكردنی دەنگیانە دایەوە كە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خراوەتەڕوو، كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە پێكهێنراوە و ڕاسپاردەكانی خۆی لەو بارەیەوە دەركردووە، جگە لەوەش تۆمارە دەنگییەكانیش بڵاوكراونەتەوەبۆ سەلماندنی راستی خۆیان ڕەوانەی دادگا پەیوەندیدارەكان كران”.