وەزیری داد ڕێنمایی دەدات كە لە جەژنی ڕەمەزاندا ڕێگە بە كەسوكاری زیندانییەكان بدرێت سەردانیان بكەن

ناوخۆ
  • 19-04-2023, 14:55
  • +A -A

    دبەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، خالد شوانی وەزیری داد ڕێنمایی كرد كە لە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزاندا ڕێگە بە كەسوكاری زیندانیان بدرێت سەردانیان بكەن.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری داد، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، "شوانی ڕێنمایی بەشی چاكسازی و نەوجەوانانی عێراقی كردووە كە ڕێگە بە خانەوادەی زیندانیكراوان بدەن سەردانیان بكەن لە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزاندا". 
    وەزیری داد ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، "ئەم هەنگاوە بۆ ڕەچاوكردنی بارودۆخی مرۆیی زیندانییەكان دێت، وەك ڕێنماییمان كرد ڕێگەیان پێبدرێت لەلایەن كەسوكارەكانیانەوە سەردانیان بكرێت لە سەرجەم زیندانەكانی سەر بە وەزارەتی داد، لەبەر ڕۆشنایی لە بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ كە دەستووری عێراق گەرەنتی كردووە، لە هەمان كاتدا دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێرێت كە ڕێوشوێنی تەندروستی و ئەمنی پێویست بگرنەبەر بۆ دەستەبەركردنی سەردانی زیندانییەكان لەگەڵ خێزانەكانیان.