هەولێر _INA
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جێگری یەکەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆباد تەلەبانی بەبۆنەی سەر سال و چوارشەمەی سۆر پیرۆزبایی لە ئێزدیەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندوە،بەبۆنەی جەژنی چوارشەمەی سور و سەری ساڵی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامیان بۆ دەخوازم.
ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کوردستانن، سەرباری ئەوەی لە مێژوودا گەلێک ناخۆشی و کارەساتی گەورەیان بەسەرداهاتووە، بەڵام پێداگریان لەسەر شوناسی خۆیان کردوە و ئایینەکەیان و کوردبوونی خۆیان پاراستووە.
کوردستان شانازی بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە دەکات و پێویستە بە هەموو لایەکیشمانەوە هەوڵ بدەین کلتوری پێکەوەژیان کە رەگێکی قوڵی لە مێژووماندا هەیە بەهێزتر بکەین.