بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری فەرمانی دەرکرد بە ڕاگرتنی ئەفسەرەکانی ساڵحیە و پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی پێشووتر سعد کمبش.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری فەرمانیدا بە ڕاگرتنی ئەفسەری بەشی پۆلیسی ساڵحیە و ئەفسەری پۆلیسی کەڕڕادەوئەفسەری بنکەی ڕاگرتن لەبەر هەڵاتنی تاوانبار سعد کمبش ، هەروەها فەرمانیدا بەپێکهێنانی لێژنەیەک بۆ دەستگیرکردنی ئەم تاوانبارە.