به‌غدا-INA
گرنگترین وته‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌دیداره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لهكهنهڵه ته‌له‌فزیۆنه عێراقییه‌كان:
🔷دروشمی خزمه‌تگوزاریمان به‌رزكردۆته‌وه چونكه داواكاری جه‌ماوه‌ره. یه‌كێكه له‌داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران و به‌شداریكردنی هاووڵاتیان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ست بووه بهخزمهتگوزاریهكان.
🔷له‌كاتی به‌شداریمكرد له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركه‌وتم وه‌كو په‌رله‌مانتارێك له‌به‌غدا، خه‌می من چۆن ده‌توانین خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ین و ئه‌م خزمه‌ته‌ش نامه‌یه‌ك بێت بۆیان.
🔷 ده‌ستمان پێكرد به‌چاره‌سه‌ركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رێگای خزمه‌تگوزاریه خێراكان ئه‌ویش به‌ئه‌زموونی تیمی خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازیاری و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌پرۆژه په‌كخراوه‌كان و پشكی سه‌ره‌كیش بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری و هه‌ردوو كه‌رتی ته‌ندروستی و كاره‌با بووه.
🔷 بودجه‌ی سێ ساڵان به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیری ئابووریه وپه‌یامێكی ئه‌رێنیشه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، و هه‌موو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه‌ره‌وشی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تایبه‌تی عێراق پێویستی بهبودجهیهكه بۆ ماوه‌یه‌كی ناوه‌ند.
🔷 پاراستنی به‌رده‌وامی پسۆله‌ی خۆراك و زیادبوونی پیویستی به‌سووته‌مه‌نی وێستگه‌كانی كاره‌با، وهاتنی كاتی قهرهكان، بووه هۆكاری كورتهێنان و هه‌ڵاوسان له‌بودجه، ئێمه چاره‌سه‌ری زۆرمان بۆیان هه‌یه.
🔷 نابێت وه‌زیفه‌ی حكومه‌ت تاكه سه‌رچاوه‌ی باری بژێوی هاووڵاتیان بێت، بۆیه به‌ره‌و ئه‌كتیڤكردنی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌نگاومان ناوه.
🔷هیوادارین یاسای خانه‌نشین و گه‌ره‌نتی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌سه‌ند بكرێت، وحكومه‌ت به‌شداری به‌رێگای سندووقێك ده‌كات بۆ دابینكردنی ده‌رماڵه‌كانی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هه‌مان شێوه‌ی كه‌رتی حكومی.
🔷 پارێزگاكان ئێستا 8-9 ترلیۆن له‌پاره‌ی ته‌رخانكراوی یاسایی ئاسایشی خۆراكیان هه‌یه، وخهرجكردن له‌رێژه‌ی 10% تێپه‌ری نه‌كردووه له‌بودجه‌كه، 4.5 ترلیۆن له‌نێوان په‌ترۆدۆلار و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان هه‌یه كهپرۆژهكانی وه‌زاره‌ته‌كانن و ده‌كرێت پێداویستیه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م ساڵ دابین بكه‌ن.
🔷هه‌موو ئالوگۆره‌كانی نرخی دۆلار له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكه‌وتنی واژۆكراوی نێوان حكومه‌ت و بانكی ناوه‌نددی له‌گه‌ڵ فیدراڵی ئه‌مریكی بوو له‌ماوه‌ی رابڕدوو. ماوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه دوو ساڵه و له15ی ته‌شرینی دووه‌می 2022 كۆتایی هاتووه، كه‌واته كه‌متر له‌مانگێك له‌پێش دهستپێكردنمان.
🔷 بڕیارماندا پێگیری به‌سیسته‌می بانكی جیهانی بكه‌ین، و رێكاری زۆرمان له‌بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام مان دا، خه‌می ئێمه پاراستنی نرخی كه‌ل وپه‌لی خۆراك بوو.
🔷 له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی كات پێگیربوون بهپێوهرهكانی بانكی زیاتر بووه، و هه‌موو بازرگانه‌كان ده‌ست به‌كارهێنانی په‌نچه‌ری ئه‌لیكترۆنی كردووه، و یارمه‌تیمان داون بۆ به‌ده‌ستخستنی دراوی بیانی به‌نرخی فه‌رمی له‌جێگای راهاتن له‌سه‌ر بازرگانیكردنێكی ناشه‌رعی.
🔷 ژماره‌ی ئه‌و بازرگانانه‌ی په‌نچه‌ری ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن زیادی كردووه، نرخی هاوته‌ریپ دابه‌زیوه ونزیك بووه له‌نرخی فه‌رمی دراوی بیانی و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌دابه‌زین، وده‌ڵێم دیناری عێراقی به‌هێزه، و ره‌وشی دارایی ئێمه له‌باشترینه.
🔷 ئێمه بروامان به‌دراوی عێراقی هه‌یه، ورێكارهكانمان به‌ره‌و ئاراسته‌ی راست و دروستن، له‌هه‌موو دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار یان رێكار به‌مه‌به‌ستی چاكسازی ئابووری و باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌یه.
🔷 هاوكاری له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و بانكی ناوه‌ندی هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی له‌هه‌رێم، بۆ دابینكردنی دراوی بیانی بۆ بازرگانه‌كان و ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن له‌هه‌رێم، هه‌روه‌ها بۆ هاووڵاتیان به‌پێی زه‌وابت و چالاكییه‌كان.
🔷ده‌بێ ئێمه له‌و ره‌وشه تێپه‌ر بین كه‌بودجه‌ی تێدا ده‌رفه‌تێكه بۆ تۆرهكردنی سیاسی یان دانانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م لایه یان لایه‌نی تر، بودجه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه و گه‌ل و ده‌زگاكان چاوه‌رێی پهسهندنكردنی ده‌كه‌ن.
🔷 گه‌راندنه‌وه‌ی پاره‌ی گه‌نده‌ڵی بیدعه‌یه‌ك نییه، به‌ڵام یاسایه، له‌چوارچێوه‌ی یاسادا جۆڵه ده‌كه‌ین، و عێراق رێكه‌وتنی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه و ئێمه لایه‌نێكی رێكه‌وتنی جیهانین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه‌ش پێگیریهكه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی به‌شدار له‌م رێكه‌وتنه.
🔷 رێكه‌وتنی دووقۆلیمان هه‌یه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان و پاره‌ی بهفهرهۆت براو، وبانكی ناوه‌ندی رێكه‌وتن و ده‌سه‌ڵاتی فروانی هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه.
🔷 كاركردن به‌رێگای لیژنه‌ی (29) كارێكی ره‌تكراوه، لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت بهدانپێدانهكانی به‌زۆری وه‌رگیراون هه‌یه و نزیكبوویتهوه له‌كۆتایی، وئه‌نجامه‌كانی راده‌گه‌ینین.
🔷 هه‌موو ده‌زگاكانی چاودێری و وه‌زیره‌كان راسپارده‌مان كردووه، كه‌نابێت هیچ هێڵی سوور بۆ پرسی گه‌نده‌ڵی هه‌بێت یان پێگه یان پۆست یان كه‌سایه‌تی، ده‌مانه‌وێت رێكاری یاسایی پیشه‌یانه‌ی ته‌واو هه‌بێت كه‌یاسا به‌رز بكاته‌وه.
🔷 داكۆكیمان كردووه له‌سه‌ر گه‌راندنه‌وه‌ی پاره، باشترین رێگا بۆ گه‌یشتن بهگهندهڵكاران گه‌رانه به‌دوایی پاره و چاودێریكردنی زیادبوونی.
🔷 هه‌ندێ كه‌س له‌كاتی به‌رپرس بوون پارێزراوبوون، توانیمان به‌رێگای چاودێریكردنی پاره و گه‌ران به‌دوایی هۆكاره‌كانی زیادبوونی رایان كێشین.
🔷ڕێز له‌و رێكه‌وتنه ده‌گرین كه‌هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت لێكه‌تۆته‌وه، و به‌شداربووه له‌سه‌قامگیری سیاسی و له‌ئه‌نجامی دا رێكه‌وتنێكی سیاسی به‌بنه‌ماكانی گشتی لێی دروست بوو و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی بۆی دا. كهئامێزه بۆ ئه‌م حكومه‌ته.
🔷 له‌هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هینده ناكۆكیمان نییه به‌قه‌ده‌ر جیاوازی راوبۆچوونه‌كان سه‌باره‌ت به‌بودجه و بنه‌ماكانی شه‌راكه‌ت، به‌ڵام شه‌راكه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ده‌ستوور قبۆڵ نییه.
🔷 چه‌ندین بابه‌تی له‌سه‌ر یه‌ك كهلهكهبووی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته توانی ته‌واوی بكات بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و بروابوون به‌خۆشی زیاتر ده‌كات.
🔷 كارێك راست نییه له‌كاتی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێكی جێبه‌جێكار بۆ دانانی كه‌سێك یان دوورخستنه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ پێكهاته‌كان، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م كاره رێكه‌وتنمان نییه.
🔷 هه‌ندێ لههاوبهشهكان پێیانوایه هاوبه‌شی كه‌واته سه‌رۆك وه‌زیران نابێت هیچ بڕیارێك به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات ئه‌گه‌ر به‌راوێژ و به‌شداری هێزه سیاسیه‌كانی ناو هاوپهیمانهكه نه‌بێت، ئه‌مه راست نییه، چونكه ده‌سه‌ڵاتێكی سنوورداری هه‌یه و پاراستنیشی به‌شێكه له‌چاكسازی سیاسی.
🔷 دابینكردنی قه‌ره‌بووه‌كان و نیشته‌جێ و ئارامی هه‌ندێك له‌كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یی نه، به‌ڵام دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ به‌رێوه‌چوونی ژیانی رۆژانه، به‌مه‌به‌ستی گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان، وه‌كو پێویست ئه‌نجام نه‌دراون.
🔷 له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌وه‌كو بابه‌تی گه‌نده‌ڵین، بابه‌تی قهرهبووهكانه، هه‌ندێ كه‌س هه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به‌وه‌ی نییه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پارێزگاكاندا هاتووه، به‌ڵام قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه، هه‌ندێ كه‌سێ شایسته‌ش مافه‌كانیانی خۆی وه‌ری نه‌گرتووه.
🔷 رێگریه‌كانی پێش گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان لهكارهلهپێشینهكانمان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆمان بتوانن بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه ره‌سه‌نه‌كانیان.
🔷 لهبهرژهوهندایه ده‌ست به‌گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ین، له‌دوایی وردبینی ئه‌منی وهه‌ندێ رێكاری تایبه‌ت بهگونجاندنیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا.
🔷 پرسی گه‌رانه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان بۆ شه‌نگاڵ پێویستی به‌رێكاری ئه‌منی و سیاسی و ئارامگهری هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌یان. ئه‌وانه نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاووڵاتین ئاواره‌ی هه‌رێم بووینه.
🔷 رێكه‌وتنی 4ی نیسان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنێكی گرنگه، و په‌یوه‌ندیه‌كان رێكده‌خات كهبهشداریمان كرد له‌رێكخستنی به‌رێگای ناوه‌رۆكه‌كانی ناو پرۆژه‌ی بودجه‌ی بۆ سێ ساڵ.
🔷 له‌ده‌ستدانی داهاتی 475 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێك دا، ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه و زیان به‌هه‌مووان ده‌گه‌ینێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا، گرێبه‌ست له‌نێوان سۆمۆ و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامدانی ده‌درێت، ولایه‌نی توركی ئاگادار ده‌كرێته‌وه به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
🔷 ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵه موچهكانی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وجا له‌هه‌رێم یان له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه خه‌رج بكات، ئه‌مه خه‌ڵاتێك نییه. ئه‌مه‌یه كه‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
🔷ته‌واوی رێژه‌ی ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه تائێستا نه‌گۆره وبریتیه له12.67، وهیچ گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ری دا نه‌هاتووه.
🔷 حكومه‌ت مانگانه راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی كارگێری ده‌وڵه‌ت پێشكێش ده‌كات، ئایا چ كراوه، وكۆتا راپۆرت باسی له‌رێژه‌ی ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامدراوی كردووه كه 31% یه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.
🔷 قه‌یرانه‌كان به‌رێگای دانانی پلان و ئامێری سه‌ركه‌وتن و چاودێرێكردنی جێبه‌جێكردنیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌دا له رابڕدوو بهموجاموله داپۆشراوبوو.
🔷 ماوه‌ی 6 مانگ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندێكی راسته‌قینه وبه‌پێی پێوه‌ره پیشه‌یه‌كان دامان ناوه، له‌به‌ر رۆشنایهكهی مانه‌وه‌ی وه‌زیر له‌حكومه‌ت دیار ده‌كرێت.
🔷 ماوه‌ی 3 مانگمان بۆ هه‌موو به‌رێوبه‌ره گشتییه‌كان و ئهداكانیان دامان ناوه، و ئه‌مه به‌سه بۆ وه‌زیر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دای بزانێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆی بكات.
🔷 فۆرمه‌كانی هه‌ڵسه‌نگانی به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه و ئێستا دیراسه ده‌كه‌ین، و له‌دوایی جه‌ژن گه‌ڕی یه‌كه‌م لهههلسهنگاندنهكان ده‌ستپێ ده‌كات.
🔷 كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌عێراق ئابووریه، و لێكه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوایی خۆیدا هێناوه و بۆیته هۆی دروستبوونی دیارده‌كانی بیكاری و هه‌ژاری و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كان.
🔷 ده‌ستواژه‌ی ( دیبلۆماسیه‌تی به‌رهه‌مدار) ئاراسته‌مان كردووه، و هه‌وڵمان داوه هه‌موو سهردانهكامان بۆ ده‌وڵه‌تان پلانی پێشوه‌خته و ئامانجی روونی هه‌بێت.