به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنی شانزده‌هه‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ساز ده‌كات
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی شانزده‌هه‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ره‌وشی گشتی و پرس وبابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كه‌له‌سه‌ر بنه‌مایی كاره‌له‌پێشینه‌كانی خزمه‌تگوزاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و بێكاری و هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ئابووری دانراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌زیاتركردنی به‌ده‌سهاته‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و گرنگی هه‌ستكردنی هاووڵاتیان به‌رژدی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌په‌یمانی ته‌واوی كردنی بۆی داوه كرده‌وه، له‌پێناو دروستكردنی متمانه و ده‌بێت هه‌وڵه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته و مانگه‌كانی داهاتوو زیاتربكرێن بۆ دووباره گه‌راندنه‌وه‌ی متمانه و دیار بكرێت كه‌ده‌وڵه‌ت كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سۆزی بۆی داوه ده‌كات.
له‌چوارچێوه‌ی پێداچوونه‌وه و چاودێریكردن، به‌ڕێزیان داوایی له‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی كرد راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیان پێشكێش بكه‌ن وداهاته نا نه‌وتیه‌كان كه‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌ده‌ستیان ده‌كه‌وێت تێدا دیاربكه‌ن و تاوتووێیشی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به‌ڕێزیان رێنموویی كرد پشووەکە لە رۆژی پێنجشەممە 20-4-2023 دەستپێ بکات و لە 24ی مانگ کۆتایی بێت، كه‌خوایی گه‌وره به‌خێر و سه‌قامگیری به‌سه‌ر عێراق و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامدا بگێرته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگێرانی نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌برایانی ئێزدی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌م بۆنه‌یه‌وه سبه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 19ی نیسان 2023 پشووی فه‌رمی بێت بۆ هاووڵاتیانی ئێزدی. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا هه‌موو ساڵی یه‌كه‌م رۆژی چوارشه‌ممه‌ی نیسان پشووی فه‌رمی بێت بۆ پێكهاته‌ی ئێزدی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر دیراسه‌كردنی بابه‌ته‌كانی ناوكارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و ئه‌م بڕیار و راسپارده‌ی پێویست دران:
له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی زه‌وی وژێرخانی ئابووری بۆ به‌غدایی پایته‌خت، و پرۆژه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌غ وباڵغی و فشاری نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر سه‌نته‌ری شاره‌كه و ده‌وروبه‌ره‌كانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ناو كۆنووسی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌رۆژی 15ی ئازاری 2023 سازكراوه په‌سه‌ند بكات به‌مه‌به‌ستی گۆرینی زه‌وی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید بۆ پانتایه‌كی سه‌وزایی و كردنه‌وه‌ی شه‌قامی سندیباد و ئاماده‌كردن و كردنه‌وه‌ی ریگای وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌م شێوه‌یه:
1ـ گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ویه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌ربازگه‌ی ره‌شید بۆ سكرتاریه‌تی به‌غدا ( ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی ره‌شید نه‌بێت) بۆ ئه‌وه‌ی سكرتاریه‌تی به‌غدا بتوانێت ده‌ست به‌كاركردن تێدا بكات.
2ـ سكرتاریه‌تی به‌غدا دیزان و نه‌خشه تایبه‌ته‌كانی پرۆژه‌كه به‌كۆمپانیایه‌كی راوێژكاری ده‌دات به‌مه‌به‌ستی دیزاینه‌ركردن و دانانی پلانه سه‌ره‌كییه‌كان و پێشكێش كردنی به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی، دواتر ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی به‌سه‌رپه‌رشتی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
3ـ گواستنه‌وه‌ی كارگه‌ی چه‌مه‌نتۆی سه‌ر به‌كۆمپانیایی گشتی بۆ پیشه‌سازیه‌كانی چه‌مه‌نتۆ كه یه‌كێكه له‌پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان و له‌ساڵی 1982یه‌وه له‌كار كه‌وتووه، بۆ شوێنێكی دیكه به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له‌كه‌ل وپه‌له‌كانی كارگه‌كه بۆ كارگه‌كانی تر چونكه‌ی رێگره له‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ره‌شید.
4ـ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شاری پزیشكی دووه‌م له‌به‌غدا له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی نه‌خۆشخانه‌ی ره‌شیدی سه‌ربازی دروست ده‌كات، كه‌تایبه‌تكراوه به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رووبه‌ری (401) دونم زه‌وی.
5ـ پێگیركردنی كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پرۆژه‌ی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید به‌دروستكردنی بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له‌ناوچه‌یه‌كی ده‌وربه‌ری به‌غدا كه‌دواتر شوێنی ده‌ست نیشان ده‌كرێت، له‌پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندییه‌كانی پێویست وه‌كو جێگره‌وه‌ی بنه‌كه‌ی ئاسمانی سه‌لام.
6ـ راگرتنی هه‌موو فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به‌ته‌رخانكردنی زه‌وی له‌سه‌ربازگه‌ی ره‌شید ئه‌وانه‌ی هاودژن له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و نابێت هیچ به‌شێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دیدگایه وه‌به‌رهێنان تێدا بكرێت و بڕیاره‌كانی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌ڵده‌وه‌شێرێنه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ده‌درێت بۆ پێشخستنی كه‌رتی نه‌وتی، وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یاسای و گرێبه‌سته‌كان كه‌رێگرن له‌گه‌شه‌پێدان و فروان كردنی ئه‌م كه‌رته، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه (32032 ط) ساڵ 2023 ، په‌سه‌ندی كرد سه‌باره‌ت به‌رزامه‌ندی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نێوان كۆمپانیایی نه‌وتی به‌سرا و هاوپه‌یمانی هه‌ردوو كۆمپانیایی ( شل وپترۆناس).
هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌كه‌رتی نه‌وتی و كه‌رتی وزه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وزه (23026 ط) ساڵی 2023 په‌سه‌ندكرد، سه‌باره‌ت به‌داوایه‌كی راسته‌وخۆ بۆ گۆڕینی وێستگه‌ی سه‌دری غازی (2،1) له‌خولی ساده بۆ خولی پێكهێنراو به‌م شێوه‌یه:
1ـ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ پێداچوونه‌وه وپه‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌كردن له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با كه‌له‌سێیه‌م دانیشتنی خۆی ده‌ركردبوو ( وله‌بڕگه‌ی 8ی دیاریكراون) سه‌باره‌ت به‌ره‌وانه‌ی داوای راسته‌وخۆیی ژماره (MOE-HQ14-2021) بۆ گۆڕینی وێتسگه‌ی سه‌دری غازی (2،1) له‌خولی ساده بۆ خولی پێكهێنراو به‌په‌یمانی كۆمپانیای (سێتله‌ر ئینیرژی) ئه‌مریكی، به‌گوژمه‌ی (288.598.800) دۆلارته‌نها دووسه‌د و هه‌شتا وهه‌شت ملیون و پێنچ سه‌د و نۆوه‌ت وهه‌شت هه‌زار و هه‌شت سه‌د دۆلار. وبه‌نرخی جۆری كه‌ده‌كاته (877.200) دۆلار ته‌نها هه‌شت سه‌د وهه‌فتا وهه‌فت هه‌زار و دوو هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر مێگاوتێك به‌زیاده‌ی (3.2%) له‌خه‌رجی ته‌خمینكراو به (229) مێگاوت. له‌ماوه‌ی (36) مانگ كه‌واته (1095) رۆژ، ( له‌وانه‌یه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست بێت به‌ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان)، وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌لامه‌تی رێكاره‌كانی گرێبه‌ست و وردبینیكردنی به‌پێی یاسا و سیسته‌می گرێبه‌سته‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. وده‌بێت به‌پێی مه‌رج و مواسه‌فاتی ئه‌ورۆپی و ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی وێتسگه‌كان دروست بكرێت.
2ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ره‌وانه‌كردن و گرێبه‌ستكردن به‌پێی ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ( 23012 خ ) په‌سه‌ند، به‌م شێوه‌یه:
ـ په‌سه‌ندكردنی سیاسه‌تی نیشتیمانی بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی شارستانی ـ (PALMS وپلانی جێبه‌جێكردنی، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی / زانكۆیی كه‌ربه‌لا) هاتووه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر به‌گرێبه‌ستكردنی دوو كه‌سی گیان له‌ده‌ستداوی وه‌زاره‌تی كاره‌با ( قاسم حه‌سه‌ن عه‌جیل علیوی، ئه‌حمه‌د زه‌كی نه‌بات) كه‌له‌كاتی كاركردن گیانیان له‌ده‌ستداوه وبه‌شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (315 ساڵی 2019) له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆیان هه‌ژمار بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌یاسایی خانه‌نشینی یه‌كگرتوو، و ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی فیدراڵی رێكاره‌كانی پێویست بۆ دامه‌زراندنی كه‌س وكاریان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
له‌بواری چاكسازی دارایی و كارگێری، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به‌پێشكێش كردنی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار ته‌واوی كه‌شفه‌كانی خۆیان كه‌نووسراوی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی له 6ی ئازاری 2023 داتاكانی دیوانی سه‌ره‌وه له‌خۆی گرتووه، له‌زووترین كاتدا به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی چاودێری له‌سه‌ر ماڵی گشتی، و پێدانی گرنگیه‌كی زۆر به‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ پێشكێش كردنی داتاكانی پێویست له‌ماوی ( 20) رۆژی كاركردن له‌ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره، به‌پێچه‌وانه لیژنه‌یه‌كی لێكۆلینه‌وه بۆ دیاركردنی كه‌مترخه‌مه‌كان و پێشكێش كردنی راسپارده‌كان له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا پێكده‌هێنرێت.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات