بەغداد – ا ه ع ئێوارەی ئەمرۆ دەیەمین فیستیڤاڵی گوڵی بەغداد لە پاركی زەورا دەستپێدەكات لەوبارەیەوە ئەمانەی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ چالاكییەكانی دەیەمین فیستیڤاڵی گوڵی بەغداد لە پاركی زەورا دەستپێدەكات و هاتنیش بۆ هەموانە. لە فیستیڤاڵەكەدا ژمارەیەك لە وەفدی وڵاتانی عەرەبی و بیانی و چەندین كەسایەتی لە نێویاندا ئەندامی پەرلەمانی نەمسا و ئەمینداری گشتی پایتەختەكانی ئاسا و ژمارەیەك كۆمپانیای نێودەوڵەتی بەرهەمهێنەری گوڵا بەشداری دەكەن.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد