وەزیری داد ژمارەیەک فەرمانبەر خەڵات دەکات

ناوخۆ
  • 18-04-2023, 17:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک فەرمانبەری وەزارەتەکەی خەڵات کرد ئەویش بەرامبەربە ئاشکراکردنی حاڵەتێکی ساختەکاری .
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی خالید شوانی فەرمانی دا بە پاداشتکردنی چەند فەرمانبەرێکی فەرمانگەی داد لەبەنی سعد و نووسراوی سوپاسگوزاری ئاڕاستەکردن ئەویش لەبەر ئاشکراکردنی ساختەکاریەک بۆ یەکێک لە هاووڵاتیان.
    وتیشی کە شوانی فەرمانی کرد کە دادنووسی یەکەم ومیز حامد حسین و فەرمانبەر کڕاڕعلی ڕشید کە نووسراوی سوپاسکردنیان ئاڕاستە بکرێت وەک هاندانێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە فەرمانگەکانی دادنووس فەرمانگەی گرنگن وپشت بە بەڵگەنامەی باوەڕپێکراو دەبەستن.