بەغداد/ INA
بانکی ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پێشینەی تەواوکاری فەرمانبەران و هێزەئەمنیەکانی دەستپێکردووە.
بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی باسم عبد علی یوسف فەرمانی دابە بەخشینی پێشینەی تەواوکاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان کە مووچەکانیان لەلای بانکەکە جێگیرکراوە.
داوای لەسەرجەم ئەوانەش کرد کە ئارەزووی پێشێنەکەیان هەیە بچنەناو بەستەری تایبەت بە پێشکەشکردنی ئەلکتڕۆنی.