بەغداد/ INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وردەکاریەکانی پلانی سندووقی کۆمەڵایەتی گەشەپێدانی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند ، ئاماژەشی کرد بەوەی کە پلانەکە واژۆکردنی گرێبەستەکانی جێبەجێکردنی 144 گرێبەست لەخۆدەگرێت.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت عبدالزهرە هنداوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان محمد علی تمیم فەرمانی دا بە دابینکردنی بارودۆخێک بۆکاری سندووقەکە
تاکو ساڵانە ئەرکەکانی خۆی ئەدابکات لە جێبەجێکردنی پڕۆژە سەخت و زەحمەتەکان ، بەتایبەتی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکانی وەکو ئاو و کارەباو ڕێگاوبان و قوتابخانەکان لە گەڕەکە هەژارنشینەکاندا.
وتیشی کە پلانەکە 144 پڕۆژەی گرێبەست لەخۆدەگرێت کە 8 پڕۆژە لە ئەنباڕو 26 پڕۆژەلەمیسان و 24 پڕۆژەلە موسەنناو 10 پڕۆژەش لە بابل و 6 پڕۆژەش لە نەینەواو 5 پڕۆژە لەدیوانیەو 31 پڕۆژە لە سەڵاحەدین و 24 پڕۆژەلەهەولێر و 9 پڕۆژە لەسلێمانی ویەک پڕۆژە لە زیقاڕ لەخۆدەگرێت.
وتیشی پلانەکەبۆ مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی واست و دیوانیە و زیقاڕ و بەغدادوبابل ونەینەوا لەخۆدەگرێت ،بۆ پارێزگاگانی دیکەش لەقۆناغی دووەمدا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پڕۆژەکان و تاووتوێکردنیان لەخۆدەگرێت.