بەغداد/ INA
دادگای تاوانی ڕەسافە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد ، ڕەسافە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هەشت کەس دەرکرد کە زیندانیەکانیان ئامادەکردووە بۆ کاری تیرۆریستی وهەڵاتن لە زیندانەکان.
دادگا لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادگای تاوانی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی دەرکرد بۆ هەشت کەس لە فەرمانگەی چاکسازی عێڕاقی زیندانی تاجی ، زیندانی کفل ، زیندانی کەرخ. ئەویش لەبەر ڕێکخستنی زیندانیەکانی داعش بۆ هەڵاتن و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.
وتیشی کە تاوانبارەکان دانیان نا بەتاوانەکەی خۆیان کە ویستوویانە داعشەکانی ناوزیندانیەکان ڕێکبخەن وپاش دەرچوونیان کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە دادگا بڕیارەکەی خۆی بە پێی مادەی چوار/1 تیرۆر وبەبەڵگەی مادەی دوو/3 لەیاسای دژەتیرۆر ژمارە 13 ی ساڵی 2005 دەرکردووە.